خەنەبەندان ئاهەنگێکی بچوکی
فۆلکلۆرییە و لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەکرێت، هەر ناوچەیەکیش بەپێی نەریتی خۆی
ئەو ئاهەنگە ساز دەکات، لە شەودا دەکرێت و لەلایەن خانمانەوە مێزی خەنەبەندان بە شێوازی
جیاواز دەڕازێننەوە.
خەنەبەندان شەوێک پێش گواستنەوە
و دوای خواردنی نانی ئێوارە ساز دەکرێت، تێیدا دەستەیەک کچ کە هاوڕێ و خزمی بوک و زاوان
لە شەودا و بە پۆشاکی کلتوری تایبەت بە ناوچەکەی خۆیانەوە ئامادەی ئاهەنگەکە دەبن،
پێس ئەو وادەیەش مێزی خەنەبەندان لەلایەن کەسە نزیکەکانی بوک و زاواوە
دەڕازێنرێتەوە.
لەسەر مێزەکە جگە لە خەنە
کە کەرەستەی سەرەکی شەوەکەیە، گوڵاو و پەڕەی گوڵی وشککراو و مۆم و چاوەزار و کۆمەڵێک
شیرینی یاخو قاڵبێک کێک ئامادە دەبێت، دواتر بە شێواز و ستایلی جیاواز مێزەکە دەڕازێنرێتەوە،
باوترین ڕەنگیش لەو شەوەدا سورە و بوکەکەش پۆشاکەکانی رەنگی سورە، لە کۆتاییدا بوک
خەنە لە دەستی کچەکان دەدات.



