دوای چوار ساڵ لە بەڕێوەنەچوونی رێورەسمی
شاجوانی لوبنان بۆ ئەمساڵ خانمە رۆژنامەنوسێک وەک شاجوانی ئەو وڵاتە تاجەکەی
لەسەرنرا.
زەیتونی تەمەن ٢٢ ساڵ لە شاری کەفەرشۆفا لە
باشوری لوبنان دەژی، خوێندکاری قۆناغی سێی کۆلێژی راگەیاندنە، توانی نازناوی
شاجوانی لوبنان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەدەستبهێنێت، ئەویش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو
رێوڕەسمە بەڕێوەنەچووبوو.
زەیتون باڵای ١٦٧ سانتیمەترە و کێشی ٥١
کیلۆگرامە، جگە لە تاجی شاجوانی بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری پێبەخشراوە، لە هەمەناک تاد
دەبێتە نوێنەری لوبنان لە مەراسیمی شاجوانی جیهانی و شاجوانی گەردووندا.
مایا ئەبو حەسەن وەک هاوەڵی یەکەمی شاجوان و
جاسینتا راشد هاوەڵی دووەم و لارا هەراوی هاوەڵی سێیەم و خوڵاسە دەلال وەک هاوەڵی
چوارەمی شاجوان دیاریکراون.
پێشبڕکێی شاجوانی لوبنان بۆ ئەمساڵ ١٧ خانم
کاندید بوون، لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزاری لوبنانەوە لە ژێر ناونیشانی "بیری
لوبنان" دەکەین پێشبڕکێکە بەڕێوەچووە.
ئ.ل