ئەم کێکە بەوە بەناوبانگە کە زۆر ناسکە چونکە ھیچ چەوریەکی تێدا نییە و لەسپێنەی
ھێلکە دروست کراوە.
ماوەی ئامادەکردن: ٣٠ خولەک
ماوەی برژاندن: ٤٠ خولەک
پێوانەکان:
• ٦ سپێنەی
ھێلکە
• سێ
چارەگ کوپی شەکری سپی
• نیو
کوپ ئاردی تایبەت بەکێک
• ١٨ کوپی
کاکاو و بودرەی خاوی بێ شەکر
• ھەندێک
خوێ
• نیو
کەوچک خەل
• فانیلا
• کەوچکێکی
بچووکی پیکنپاودەر
چۆنیەنی ئامادەکردنی:
• سەرەتا
ھەندێک فرنەکە گەرم دەکەین پێش ئەوەی دەست بکەین بە ئامادەکردنی کێکەکە، و دەبێت
سپێنەی ھێلکەکەش لەناو سارد کەرەوەکە دەربێنین پێش دوو کاتژمێر لەدەست کردن بەکارکردن.
• ھێلکەکە
لێک جیا دەکەینەوە و زەردێنەکەی ھەڵدەگرین و سپێنەکەی بەکاردێنین، سپێنەکە جوان لێک
دەدەین تاوەک وەک ماستاوی لێ دێت دواتر خەل و ڤانێلاکەی بۆزیاد دەکەین، دیسان تێکی
دەدەین تا ئەو کاتەی ھەست دەکەین سپێنەکە یەکی گرتەوە.
• دواتر
شەکرەکەی بۆ زیاد دەکەین و تێکی دەدەین تا ئەو کاتەی شەکرەکە بەتەواوی دەتاوێتەوە.
• دواتر
ئاردەکە و کاکاوەکە و پیکنپاودەرەکە و ھەندێک شەکری بۆ زیاد دەکەین، دواتر ھێدی ھێدی
تێکەلەکە دەخەینە سەر سپێنەی ھێلکەکە لەگەڵ تێکەڵکردنی لەگەڵ یەکتری بە کەوچکێکی
دار یا پلاستیک.
• دواتر
سینی برژاندنەکە بە زبدە چەور دەکەین و ھەندێک ئاردی پێدا دەکەین، دواتر تێکەڵەکەی
لەسەر روو دەکەین و دەیخەینە ناو فرنەکە و لەسەر پلەی ١٨٠ سەدی دادەنێین دواتر بۆ
پلەکە دێنینە سەر ١٦٠ سەدی تا بەتەواوی پێدەگات.
• دوای
ئەوەی کێکەکەت دەرھێنان سینیەکە لەسەر پارچە قوماشێکی خاوێن قلپ بکەوە و لێگەرێ تا
سارد دەبێتەوە.
• دەتوانین
کێکەکە بە قاوە و کرێم برازێنیتەوە و یاخود بە سادەیی بیخۆیت.
• ئەو زەردێنە ھێلکەی ماوەتەوە دەتوانی لەدروستکردنی کێکی سوور بەکاری بێنی.
ر.ئ