چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی ڤازلین

PM:10:33:24/07/2022

3584 جار خوێندراوەتەوە

ڤاسلین ئەو جۆرە جێڵەیە کە بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا دەست دەکەوێت، چەندین بەکارهێنانی جیاوازی هەیە جگە لەوەی پێست شێدار دەکاتەوە.

ماڵپەڕی "ویب طب" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت لە گرنگترین بەکارهێنانەکانی ڤازلین کردووە کە بریتین لەمانە:

١. پێست و لێو شێدار دەکاتەوە و رێگە لە وشکبوونەوەی دەگرێت.

٢. هەڵبژاردنێکی باشە بۆ لێکردنەوەی ماکیاژ.

٣. رۆڵی هەیە بۆ درێژبوونەوە و پڕبوونی برژانگەکان، بەڵام پێویستە بە ئاگاداری پزیشك بۆ چاوەکان بەکاربهێنرێت.

٤. چاکبوونەوەی برین خێراتر دەکات.

٥. چارەسەری شکان و وشکبوونی سەرتاڵەکانی قژ دەکات.

٦. چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە ئازاری مایەسیرییان هەیە.

٧. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری هەندێك لە نەخۆشییەکانی پێست وەك ئەگزیما و سەدەفییە.