کەمێك پێش ئێستا هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەزیز وەیسی و سەیران عوسمان یەکەم
دوێتیان بەناوی "بوک و زاوا" بڵاوکردەوە.
"بوک و زاوا" یەکەم ڤیدیۆ کلیپی هاوبەشی عەزیز وەیسی و سەیرانی
عوسمانی بوکییەتی کە کەمێک پێش ئێستا لە چەناڵی یوتیوبی سەیران بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمەیان هۆنراوەی کۆرش لاوێ و عەزیز وەیسییە و کۆرش ئاوازەکەی بۆ
داناوە، سمکۆ فەیازی کاری ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە
عەزیز وەیسی له ساڵی
١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە،
لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانیی (بۆ تۆرای) ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد، چەندین کلیپ
و ئەلبومی هەیە و زیاتر لەسەر ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت.
سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی
کوردستان لەدایکبووە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستی پێکرد، دواتر بە وتنی چەند
گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد، ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ کوڕەکەی
هونەرمەند عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی کردووە.
ئ.ل