چۆنییەتی ئامادەکردنی یاپراخی ڕوبەهەنار

PM:12:44:21/07/2022

2520 جار خوێندراوەتەوە

یاپراخی روبەهەنار جۆرێکی جیاوازی یاپراخە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.

لاپەڕەی " Kurd Chef - خواردن و شیرینیەکانی مهاباد" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردوە:

پێداویستییەکان:

برنجی خڕ

گۆشت

پاقلە

شویتو تەڕەپیازی زۆربێت بەقەد برنجەکەبێت

سیر

پیازی دۆڵمە

ڕوبەهەنار

دۆشاوی تەماتە

ئاڵەتی ڕەش

ئاوی لیمۆ

خوێ

ڕۆن

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هەموکەرەستەکان تێکەڵ بکە، پێشتر گۆشتەکە و پاقلەکە بکوڵێنە.

هەموی بپێچەرەوە و بیخەرە سەر ئاگر، بەبێ ئاو هەست بەوە دەکەیت ئاوەکەی خۆی تێدا نەمێنێت، ئینجا ئاوی گۆشتەکەی تێبکە، کە ئاوەکەی هەڵچنی ڕۆنی قرچاو بکە بەسەریدا و چارەکێك لەسەر ئاگر بەجێی بهێڵە بەکزی تا هەمووی دەم دەکێشێت.

ئینجا بیکوژێنەرەوە و چارەکێك دایبنێ تا خۆی دەگرێت دواتر هەڵیبڕژە.