یەکێک لەو گرفتانەی توشی پێست دەبێت بەتایبەت
لە کەسانی کێش زیاددا بوونی مێخەکەی قاچە، جگە لە دیمەنە ناشرینەکەی زۆرکات ئازاری
هەیە و رێگەی جیاواز بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی
تەندروستیدا نوسیوویەتی، هۆکاری دروستبوونی مێخەکەی قاچ زۆر کات لە کەسانی قەڵەودا
روودەدان، لەگەڵ زۆر وەستان بە پێوە و رۆشتنی زۆر.
بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەتوانرێت لە ماڵەوە
ئەم رێگەیانە جێبەجێ بکەیت:
یەکەم: ئەو پێڵاوانەی قەبارەیان بچوکە و بۆ
پێت تەسکە لەناویان بەرە.
دووەم: لە ی گەرمدا قاچ بخەرە ئاو و خوێوە.
سێیەم: قاچ وشکبکەرەوە و شوێنی مێخەکەک کەرەی
کاکاو یان کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە.
چوارەم: رۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە
تاکو مێخەکەکە دەردەکەوێت "پێدەگات".
پێنجەم: کاتێک مێخەکە دەرکەوت و ئازاری نەما
بە بەردی بنپێ "بەردی حەمام" بیخشێنە لە بنی پێت.
شەشەم: هەفتانە ئەم رێگەیە تاقیبکەرەوە تاکو
بە تەواوی مێخەکەکە نامێنێت، رۆژانە بەردەوامیش زەیتی گەرچەک و کرێمی شێدارکەرەوە
بدە لە قاچەکانت بەو جۆرە پێستی قاچ بە تەندروستی دەمێنێتەوە.
حەوتەم: ئەگەر ئەو رێگەیانە سوودی نەبوو،
ئەوا سەردانی پزیشک بکە یان دەرمانی دژە زیندەگی تایبەت بە لابردنی مێخەک بێت
بیکرە، بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە ترشی سالیسیلیکی تێدایە.
هەشتەم: ئەگەر هەستکرد بەردەوام مێخەکەکە
زیاد دەکات ئەوا پێڵاوی فراوان لەپێبکە و دوربکەوەرەوە لە پێڵاوی تەسک.
ئ.ل