هونەرمەندی گۆرانیبێژی میلـلی نێچیر هەورامی کەمێک پێش
ئێستا نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
نوێترین گۆرانی نێچیر بەناوی "یەکەم
نیگا"وەیەوە و هۆنراوە و ئاوازی نزار ناشادە، سیامەک فەقێ زادە کاری میکس و
ماستەرینگی بۆ کردووە، ئەم بەرهەمەی نێچیر کەڤەرە و بەشێوەی دەنگ بڵاویکردووەتەوە.
نێچیر هەورامی لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە،
لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە کاری هونەریی کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکان و خاوەنی
چەند بەرهەمێکی هونەرییە.
ئ.ل