مێشوولە چۆن نێچیرەکەی هەڵدەبژێرێت و پێوەی دەدات؟

PM:05:38:17/07/2022

23584 جار خوێندراوەتەوە

یەلینا ئاندرۆسۆفا پزیشک لە روسیا رایگەیاندووە، مێشوولە لە رێگەی چەند پێوەرێکەوە نێچیرەکەی هەڵدەبژێرێت و پێوەی دەدات.

روسیا تودەی ئاماژەی بە زانیارییەکانی ئەو پزیشکە کردووە و ئاشکرایکردووە، مێشوولە لە رێگەی بۆن و پلەی گەرمی جەستەی کەسەکەوە نێچیرەکەی دیاریی دەکات و پێوەی دەدات.

ئەو پزیشکە وتوویەتی "مێشوولە بۆنی پێکهاتەی میکرۆفلۆرا و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن رایدەکێشیت کە لە جەستەی کەسەکەوە دەردەچن، تاکو بۆنەکە زیاتر و تیژ بێت مێشوولە زیاتر هێرشدەکاتە سەر کەسەکە (نێچیرەکەی)".

لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی "پێکهاتەی میکرۆفلۆرا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت و جەستەی کەسەکانجیاواز بۆنی میکرۆبات بەرهەمدەهێنن، هەر ئەمەش وادەکات مێشوولە زیاتر بدات بە کەسێکەوە وەک لە کەسێکی تر کە لە هەمان شوێندا بن".

ئەو پزیشکە روونیکردووەتەوە، بەپێی توێژینەوە زانستییەکان ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان لە جۆری گروپی یەکەمە زیاتر جەستەیان مێشوولە رادەکێشێت، بەڵام تاکو ئێستا هیچ پێوەرێک دیاریی نەکراوە لە رووی رەگەز و رەنگەوە کە سەرنجی مێشوولە رابکێشێت.

ئ.ل