دایکان هەمیشە بەدوای باشتریندا دەگەڕێن بۆ تەندروستی کۆرپەکانیان، یەکێک لەو شتانە شتنیانە، دەرکەوتووە شتنی منداڵ جگە
لە پاکردنەوەی چەند سوودێکی تریش بە کۆرپەکە دەگەیەنێت.
بەپێی ماڵپەڕی"العربية"، شۆردنی منداڵی ساوا، پارێزگاری لە پێشتی
دەکات و لە توێغ هەڵدان و وشکبوونەوەی پێستی دەیپارێزێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، شتن پەرە بە سووڕێ خوێنی منداڵی ساواکە دەدات، هەروەها پشوو
بە کۆرپەکە دەدات کە یارمەتی کرداری دەرچوون دەدات و سیستمی هەرسی باشتر دەکات.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەکاتی شتنی کۆرپەکەدا، پەیوەندی نێوان منداڵە ساواکە و دایکەکە بە تێڕوانین لە
یەکتر بەهێز دەبێتر.
ر.ئ