هونەرمەندی گۆرانیبێژ
نەڤید زەردی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە، کە کلیپێکە و لە ژێر
ناوی "بۆمبێ" بڵاویدەکاتەوە، بە گرانترین بەرهەمیشی هەژماری کردووە.
نەڤید زەردی لە
ڤیدیۆیەکدا لە ستۆری ئینستاگرامەکەی بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە،
"بۆمبێ" نوێترین کلیپێتی و لەگەڵ هونەرمەندی ئێرانی ئارش وتوویانە و لە ٢٠ی تەمموزدا لە چەناڵی یوتیوبەکەی
بڵاویدەکاتەوە.
لەسەر بەرهەمەکەی وتوویەتی
"یەکێکە لە گرنگترین ئیشەکانم کە تاکو ئێستا کردبێتم، لە هەمان کاتدا
گرانترین کلیپی منە و بڕواناکەم هیچ کلیپێکم ئەوەندەی تێچووبێت، پێموابێت گرانترین
کلیپیشە لە مێژووی گۆرانی کوردیش، چونکە دڵنیام تاکو ئێستا هیچ کلیپێک ئەوەندەی
تێچووبێت".
نەڤید زەردی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە
ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو ئەلبوم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە
و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری
هونەری.

ئ.ل