کێك یەکێکە لە خواردنە
بەتام و چێژەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن، بۆ ئەو کەسانەش کە
ئارەزووی ترشەمەنی دەکەن دەتوانن بە لیمۆ ئامادەی بکەن.
خانمە چێشتلێنەر تارا
ئەمین لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی
ئامادەکردنەکەی کردوە:
کەرەستەکان :
سێ ھێلکە
پەرداخ و نیوێك شەکر
نیو پەرداخ ماست
نیو پەرداخ ڕۆنی زەیت
نیو پەرداخ شیری شل یان
گیراوە
ئاوی دوو لیمۆ
توێکڵی دولیمۆ لەڕنەدراو
سێ پەرداخ ئارد
یەک کیسەی ١٥ گرامی پیکنپاودەر
یەک کیسەی ٨ گرامی ڤانێلا
یەک کەوچکی چای بچوک سۆدە
پروشێ خوێ
کەوچکی چا ڕۆحی لیمۆ واتە
تامی لیمۆ واتە زەیتی لیمۆ
چۆنیەتی دروستکردنی :
فڕنەکە لەسەر پلەی ١٨٠
دادەگیرسێنرێت پێش گرتنەوەی کێکەکە .
قاڵبەکە ئامادە دەکرێت
و ھێلکە و شیر و ماستەکە پێش وەخت لە سەلاجە دەردەھێنرێت.
ئارد و سۆدە و بەیکینگ
پاودەر و خوێیەکە تێکەڵ دەکرێت و دەبێژرێتەوە.
ھێلکە و شەکر و ڤانێلا
و ڕۆحی لیمۆکە تێکەڵ دەکرێت ھەتا ڕەنگەکەی کاڵ دەبێتەوە.
زەیت و شیر و ماست و ئاوی
لیمۆ و توێکڵی لیمۆکەی تێدەکرێت وتێکەڵ دەکرێت.
گیراوەی ئاردە بێژراوەکەی
بەسێ بەش تێدەکرێت و تێکەڵ دەکرێت بەخێرای و دەکرێتە قاڵبەکەوە.
دەخرێتە فڕنەکە لە ناوەڕاستی
فڕنەکە دادەنرێت تا دەبرژێت.
پاش برژانی کێکەکە دەبێت
سارد بێتەوە بۆدرە شەکرەکە دەبێژرێتەوە بەسەر ڕوەکەیدا توێکڵی لیمۆیەک دەدرێ لەڕندە
بەسەر ڕوەکەیدا .