دژەخۆر یەکێکە لەو کرێمانەی کە پێویستە هەموو کەسێک بۆ
پارێزگاریی پێستی لە زیانەکانی تیشکی خۆر بەکاریبهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە
شێوازە دروستەکەی بەکارهێنانەکەی بزانن.
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی
خۆیان لە فەیسبووک کۆمەڵێک رێنماییان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر
بەمجۆرە خستووەتە روو:
یەکەم: پێویستە كرێمی
دژەخۆر، بەلایەنی كەمەوە فاكته‌ری پاراستنی هه‌تاو (Sun
Protection Factor) یان (SPF) تێیدا له
(١٥٪) كەمتر نەبێت.
دووەم: ده‌بێت نیو
کاتژمێر یان ٢٠ خولەک پێش چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵ به‌كاریبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی دەرفەت
به هه‌ڵمژینی پێكهاته‌كانی دژه خۆره‌كه بدرێت، بڕێكی باشی كرێمی دژه‌خۆره‌كه
به‌كاربهێنه، به جۆرێك به ته‌واوی پێستت چه‌ور بكات.
سێیەم: ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار شەش مانگه‌وه‌یه
نابێت دژه خۆریان بۆ به‌كاربهێنرێت.
چوارەم: پێویسته هه‌موو
دوو كاتژمێر جارێك، دووباره دژه‌خۆر به‌كار بهێنیته‌وه، به ئاره‌قكردنه‌وه و شۆردن
كاریگه‌ریی دژه خۆره‌كه له‌سه‌ر پێست نامێنێت.
پێنجەم: هه‌رچه‌ند تیشكی
سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی له‌زستاندا تینی كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانرێت له
وه‌رزی زستانیشدا سودی لێ ببینرێت، به‌تایبه‌ت له‌ساتی تیشكدانه‌وه‌ی خۆر له‌كاتی
به‌فر باریندا.
ئ.ل