کەویار هەورامی هاوسەرگیریی کرد

AM:11:59:16/07/2022

408152 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دواین بڵاوکراوەی هونەرمەندی موزیسیان رێبین سالار هاوسەرگیریی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ کەویار هادیدا کردووە، کە بە کەویار هەورامی ناسراوە.

رێبین سالاری سەنتور لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک لە زانیارییە کەسییەکان تایبەت بە بەشی "family and relationships" تاگی خانمە گۆرانیبێژ کەویار هادی کردووە، بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ئەو موزیسیانە ئەڵقەی هاوسەرگیرییان لەگەڵ کەویار گۆڕیوەتەوە.

بەهەمان شێوە کەویار وێنەی سەر پرۆفایلی فەیسبوکەکەی دەستی کچ و کوڕێکە کە ئەڵقەی هاوسەرگیرییان لە پەنجەدا بێت، وەک ئاماژەیەک بۆ هاوسەرگیریی کردنی، بەڵام تاکو ئێستا ئەم دوو هونەرمەندە بە فەرمی هاوسەرگیرییەکەیان رانەگەیاندووە.

رێبین سالار یەکێکە لە موزیسیانە دیارەکان و ئامێری سەنتور دەژەنێت، چەندین کاری هونەریی هەیە و لە هەندێک لە کارە هونەرییەکانی کەویاردا بەشداریکردووە.

کەویار هادی سەعید لە ساڵی ١٩٩٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، لە منداڵییەوە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە، چەندین گۆرنی هونەرمەندە کۆنەکانی وتووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک بەرهەمی هونەریی تایبەت بەخۆی هەیە.

No description available.

ئ.ل