هونەرمەندی گۆرانیبێژ مونیر ئاری لە
شاری تۆرەنتۆی کەنەدا کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، مونیر ئاری ناوی
تەواوەتی 'ئاری نوری'یە و یەکێک بووە لە گۆرانیبێژە دیارەکان، بەگوێرەی
وتەی کەسوکاری هونەرمەندەکە: لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ڤانگۆڤەری کەنەدا
کۆچی دوایی کردووە.
مونیر ئاری، له ساڵی ١٩٦٣ له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه
و یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ساڵی ١٩٧٨ تۆماركردووه، لە ساڵانی نەوەدەکان
ڕووی کردووەتە وڵاتی کەنەدا و لەوێ نیشتەجێ بووە، له‌ساڵی ٢٠٠٧ بەهۆی رووداوێکی
هاتوچۆوە زیان بە مێشکی دەگات و بۆ ماوەیەکەی زۆر بێهۆش دەمێنێتەوە.