'سناپ چات" لەسەر ئەو کێشەیەیی بەکارهێنەران تووشیان بووە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

PM:06:57:12/07/2022

19824 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای ئەوەی زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کێشەیان بۆ درووسبووە لە چوونە ناوەوەی تۆڕەکە، کەمێک پێش ئێستا سناپچات لە پێگەی خۆیان لە تویتەر روونکردنەوەیان بڵاوکردووەتەوە و دڵنیایی دەدەنە بەکارهێنەرانی.

تۆڕی کۆمەڵایەتی"سناپچات" لەپێگەی خۆی لە تویتەر لەسەر ئەو کێشەیەی کە بەکارهینەران رووبەڕوویان بووەتەوە، لە توویتێکدا ئاشکرایان کردووە، ئێمە ئاگاداری ئەو کێشەیەیەین کە بەکارهینەران ناتوانن داخڵی تۆڕەکە ببن، چاوڕێ بکەن، ئێمە دەگەڕێین بەدوایدا و چارەسەری دەکەین.