ئایا خواردنەوەی شەربەتی میوە تەندروستە؟

PM:10:55:11/07/2022

2244 جار خوێندراوەتەوە

وێڕای ئەوەی شەربەتی میوە میوە خۆش و فێنککەرەوەیە لە وەرزی هاویندا بەڵام خواردنەوەی بەراددەیەکی زۆر زیانی تەندروستیی دەبێت و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردنی پێشوەخت.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەگوێرەی وتەی پزیشکان ئەو کەسانەی کە زۆر شەربەتی شیرین و پڕ شەکر دەخۆنەوە مەترسی تووشبوونیان بە مردنی پێشوەخت زیاترە.

توێژەران لە ئەمەریکا دوای ئەوەی شەربەتی میوەیان لەگەڵ شەربەتە شیرینەکاندا بەراورد کرد وەك خواردنەوە گازییەکان، بینیان کە لێكچوونێکی زۆر هەیە لە نێوان شەربەتی میوە و خواردنەوە دەوڵەمەندەکان بە شەکر، هەردووکیان وادەکەن مەترسی مردنی پێشوەخت زیاتر بێت، وێڕای ئەوەی دڵنیایی ئەوەیان داوە کە پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بکرێت.

یەکێك لە پسپۆڕان ئاماژەی بەوەکردوە ئەگەر لە رۆژێکدا تەنها یەك پەرداخ شەربەتی میوە بخورێتەوە بە قەبارەیەکی مامناوەندی ئەوا زیانی نابێت.

لەکاتێکدا ئەو کەسانەی کە بە بڕێکی زۆر خواردنەوە شیرینەکان و شەربەتی میوەیان خواردووەتەوە مەترسی مردنی پێشوەختیان زیادی کردووە.