شلەی قەیسی یەکێکە لەو
خواردنانەی کە زیاتر لە رۆژانی جەژندا دەخورێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
پێداویستییەکان:
کیلۆیەک قەیسی
گۆشت
شەکر بە پێی ئارەزوو
کشمیش
ڕۆن
بادەم
دارچینی
شێوازی ئامادەکردنی:
سەرەتا قەیسییەکە دەشۆرێتەوە
و دواتر لە ڕۆندا کەمێک سوور دەکرێتەوە، پاش سووربوونەوە کەمێک ئاوی تێدەکرێ و لەسەر
ئاگر دادەنرێت.
پاش کوڵان کشمیش و شەکر
و دارچینی و بادەمەکەی دەکەین بەسەردا،
گۆشتەکە بە جیا بکوڵێنە
و تێیبکە، پاشان لەسەر ئاگرێکی کز دایبنێ تا ئامادە دەبێت.