١٠ زانیاریی سەرنجڕاکێش دەرباری پشیلە

PM:08:49:08/07/2022

9572 جار خوێندراوەتەوە

پشیلە بە یەکێک لە زیرەکترین شیردەرەکان دادەنرێت و مرۆڤ لە رووی سۆزدارییەوە پەیوەندی بە پشیلەوە هەیە و هەزاران ساڵە لە ماڵەکانی خۆیدا بەخێویان دەکەن، لە دێرزەمانەوە پشیلە هاوەڵێکی میهرەبان و پێویست بووە بۆ مرۆڤ، جا تۆ خاوەنی پشیلەیەکی ماڵ بیت، یان پلانت هەیە خاوەنی پشیلەیەکی بیت، ئەم زانیارییانی تایبەت بە پشیلە لەوانەیە سوودیان هەبێت بۆت.

بەپێی ماڵپەڕی سکرین میکس، کۆمەڵێک زانیاریی سەیروسەمەری لەسەر پشیلە ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:

١. یەک ساڵی ژیانی پشیلە بەراورد دەکرێت بە ١٥ ساڵی ژیانی مرۆڤ.

٢. پشیلە دەتوانێت گوێیەکانی ١٨٠ پلە بسوڕێنێت.

٣. تێکڕایی بیستنی پشیلە پێنج جار زیاترە لە بیستنی مرۆڤ.

٤. کێشی جۆرێکی تایبەت لە پشیلەی نێری ماڵی دەگاتە نزیکی ١٠ کیلۆگرام.

٥. پشیلەی ماڵی لە٪٧٠ ژیانی بە خەوتن بەڕێ دەکات و ٪١٥ ی بە خۆپاکردنەوە بەسەر دەبات.

٦. پشیلەکان ناتوانن راستەوخۆ خوار چاوی خۆی ببینێت.

٧. میاوکردنی پشیلە بەشێک نییە لە زمانی سروشتی خۆی، بەڵکو رێگەیەکە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ مرۆڤەکان.

٨. پشیلە توانای تامکردنی شیرینی نییە چونکە زمانی هەستەوەری شیرینی نیە.

٩. پشیلە توانای خواردنەوەی ئاوی زەریا و ئاوی سوێری هەیە، چونکە گورچیلەی پشیلە توانای پاڵاوتنی ڕێژەیەکی زۆری خوێی هەیە.

١٠. پشیلە بەهۆی هەبوونی بواری موگناتیزی بەهێز لەجەستەیدا، کەوەک قیبلەنووما(کۆمپاس)ێک دەوردەبینێت، توانای دۆزینەوەی شوێنی مانەوەی هەیە.

ر.ئ