پیاوێك بێزاربوو ئەوەندە دووبارە پێڵاوە وەرزشییە دڵخوازەکەی بکڕێتەوە،
بۆیە بڕیاریدا وێنەی پێڵاوەکەی بە توتوو لەسەر قاچەکانی بكێشێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"، دین غەنسەر تاتووکێش
لە مانشستەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وێنەی ئەو کارەی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ یەکێك
لە کڕیارەکانی کردوویەتی کە وێنەکێشانەکەی دوو کاتژمێر و تاتووەکە هەشت کاتژمێری
خایاندووە.
لە وێنەکەدا دەرکەوتووە بە حیبرێکی تۆخ وێنەی پێڵاوەکان لەسەر قاچی ئەو
کوڕە کێشراوە بۆئەوەی ناچارنەبێت چەندین جار پێڵاوبکڕێتەوە، لەکاتێکدا تێچووی پێڵاوەکەی
کە دەیکڕی لە جۆری Nike
Dunksـە بە ١٨٠ دۆلارە، بەڵام تێچووی تاتووەکە ئاشکرانەکراوە.