کولیچە یەکێکە لە شیرینییە بەتام و چێژەکان کە
لە بۆنەکاندا و لە جەژندا بەڕاددەیەکی زۆر دەخورێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
لاپەڕەی "خواردن دروستکردن" بەم جۆرە
ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:
پێداویستیەکان:
چوار په‌رداخ ئارد
یه‌ک که‌وچکی چا خوێ
یه‌ک که‌وچکی چێشت شه‌کر
یه‌ک که‌وچکی چێشت خومره
یه‌ک که‌وچکی چێشت پیکی پاوده‌ر
٢٥٠ گرام کهرەی زبده
یەک په‌رداخ و کەمێک شیر
پێداویستیەکان: بۆ ناواخنەکەی:
یه‌ک پاکه‌ت خورما
یه‌ک که‌وچک هێل
یه‌ک که‌وچک دارچینی هاڕدراو
نیو پیاڵه گوڵاو
نیو پیاڵه ئاو
دوو که‌وچک کهرەی زبده
چۆنێتی ئامادەکردنی:
سه‌ره‌تا هه‌موو پێداویستیەکانی هه‌ویره‌که
جگه له شیره‌که، بەباشی تێکەڵ بکە، دواتر شیره‌که‌ی تێبکه و بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌ری
داپۆشه.
پاشان سەرجەم پێداویستیەکانی ناواخنەکەی تێکه‌ڵ
بکه و بیخه سه‌ر ئاگرێکی کەم، دواتر کولیچه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی بپێچه‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ خورماکه‌دا.
زه‌ردێنه‌ی هێلکه بشڵەقێنە و به فڵچه‌یه‌ک بیده
له سه‌ری کولیچه‌کان، ئینجا بیانخه ناو فڕنه‌وه، بۆ ماوەی ١٠ خوله‌ک بۆ بەشی سەرەکەی
و دواتر ١٠ خوله‌ک بۆ بەشی ژێرەوە.