دروستبوونی خاڵی ڕەش لەسەر روخسار هۆکارە بۆ تێکچوونی
ڕەنگی ڕوخسار و زیادبوونی کونیلە و پەڵە لەسەر پێستی دەموچاو، کە ئەمەش ژنان تووشی نیگەرانی
دەکات و وایان لێدەکات رێگەی جیاواز بگرنە بەر بۆ رزگاربوون لێی.
ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکدا
ئاماژەی بە هۆکارەکانی دروستبوونی خاڵی ڕەشیی روخسار کردووە کە بە دیاریکردنیان رزگاربوون
لێی ئاسانتر دەبێت، بەم جۆرە:
هۆکارەکانی دروستبوونی خاڵی ڕەشی ڕوخسار:
- بوونی چەورییەکی زۆر لەسەر روخسار
- کەمتر شۆردنی روخسار
- پشتگوێخستنی لێکردنەوەی ماکیاژ
- نوستن بە ماکیاژەوە
-زیادەرەویکردن لە بەکارهێنانی ماکیاژ
- پشتگوێخستنی سیستمی خۆراکی تەندروست