بەهۆی کارتێکەرە
دەرەکییەکان و ماکیاژە و کرێمەکانەوە ڕەنگی پێست تێکدەچێت و پەڵەی قاوەیی لەسەر
دروستدەبێت، بەبێ پشتبەستن بە چارەسەری کیمیایی دەتوانرێت سوود لە نیشاستە وەربگیرێت
بۆ سپیکردنەوەی.
ماڵپەڕی لوبنان
٢٤ لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنییەتی بەکارهێنانی نیشاستە کردووە بۆ سپیکردنەوەی پێست،
کە دەتوانن پێس جەژن بەم رێگەیانە پێستی روخسارتان سپیبکەنەوە:
یەکەم: نیشاستە
و ماست
کەوچکێکی گەورە
نیشاستە، ئاوی نیو لیمۆ و دوو کەوچک ماست، لە دەفرێکدا تێکەڵبکرێن، بە جۆرێک تا دەبێتە
گیراوەیەکی خەست، دواتر بدرێت لە ڕووخسار و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت.
بە ئاوی شلەتێن
بشۆرێت، ئەم گیراوەیە هەفتەی دوو جار بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش، لەکاتی
بەکارهێنانی ئەم ماسکە لە تیشکی خۆر دووربکەوەرەوە.
دووەم: نیشاستە
و ئاوی گوڵ
دوو کەوچکی گەورە
نیشاستە و کەوچکێک ئاوی گوڵ و نیو کەوچک هەنگوین تێکەڵبکرێن و بدرێت لە ڕووخسار، بۆ
ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت، بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت، دوای لێکردنەوەی گیراوەکە هەست
بە گۆڕانکاری رەنگی ڕووخسارت دەکەیت.
ئەم گیراوانە جگە
لە رووخسار بۆ دەست و ئەنیشک و ئەژنۆ و گەردن لەگەڵ بەشە هەستیارەکانی پێست دەبێت.
ئ.ل