شێوازی ئامادەکردنی مەحشی بیبەر بە فڕن

PM:01:20:03/07/2022

1120 جار خوێندراوەتەوە

مەحشی بیبەر یەکێکە لەو خواردنە بەتام و چێژانەی کە بە ئاسانی ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکان:

نیو کیلۆ گۆشتی قیمە کراو

نیو کوپ برنج

یەك کوپ ئاو

شەش بیبەری گەورە

٤٠٠ گرام سۆسی تەماتە

١\٤ کەوچكی بچوك سیری هاڕراو

١\٤ کەوچکی بچوك پیازی هاڕراو

خوێ و بیبەر بەپێی ئارەزوو

یەك کەوچكی بچوك بەهارات

فڕنەکە بە پلەی ١٧٥ پلەی سەدی گەرم بکە

شێوازی ئامادەکردن:

برنج و ئاوەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە و بیکوڵێنە لەسەر ئاگرێکی کز بۆ ماوەی ٢٠ خولەك.

لە ناو تاوەیەکدا گۆشتەکە سووربکەرەوە و کەمێك بیکوڵێنە.

ناوەوەی بیبەرەکان بەتاڵ بکە و لەناو سینی فڕندا دایبنێ.

لە ناو دەفرێکدا برنجەکە لەگەڵ گۆشت، سۆسی تماتە، سیر و پیازە هاڕراوەکە، و خوێ و بیبەر و بەهارات تێکەڵ بکە، ئینجا بیکەرە ناو بیبەرەکانەوە.

ئینجا بەشێکی دیکە سۆسی تەماتە بکە بەسەر مەحشی بیبەرەکەدا، بیکە فڕنەوە و بۆماوەی یەك کاتژمێر بیبرژێنە، و پێشکەشی بکە.