لەبەر ئەم هۆکارانە هەموو رۆژێک ماکیاج بەکارمەهێنە

PM:05:10:01/07/2022

2220 جار خوێندراوەتەوە

ماکیاج گومانی تێدا نییە کە جوان و سەرنجڕاکێش دەرتدەخات و بڕوابەخۆبوونت زیاد دەکات، بەڵام رۆژانە ئەنجامدانی کاریگەری نەرێنی لەسەر پێست دروست دەکات.

ماڵپەڕی السۆمەرییە، لە بابەتێکدا باسی کۆمەڵێک لەو کاریگەرییە نەرێنییانە دەکات کە رۆژانە ماکیاج کردن جێیدەهێڵێت، کە ئەمانەن:

هەوکردنی چاو:

بەکارهێنانی کۆنسیڵەڕ و پشت چاو رەشتکردن و ماسکارا هەموو رۆژێک، دەبێتەهۆی هەوکردنی چاوەکان و هەستیاری دەکەن.

هەستیاری:

کەرەستەکانی ماکیاج کردن لە بەرهەمی دروستکراو پێکدێن و زیان بە پێست دەگەیەنن و تووشی هەستیاری و سوورکردنەوەی دەکەن.

چوون بەتەمەنی پێشوەختە:

ماکیاج بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر پێست دەمێنێتەوە، ئەمەش لەوانەیە نیشانەکانی چوون بەتەمەنی پێشوەختە دروست بکات وەک خەتەکانی سەر دەموچاو.

گرتنی کونیلەکانی پێست:

ماکیاج کاتێکی زۆر بە پێستی دەموچاوەوە دەمێنێتەوە بۆیە ناهێڵێت هەناسە بدات پێستەکە و هۆکارن بۆ دروست بوونی پەڵە و زیپکە.

شێرپەنجەی پێست:

ناوەندی شێرپەنجەی ئەمەریکی سەلماندوویەتی کە ماکیاج کردنی زۆر لەوانەیە ببێتەهۆی شێرپەنجەی پێست.

ر.ئ