خانمان زۆر ئارەزووی
درێژبوونەوەی قژیان دەکەن بەڵام بەشێوەیەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش، بۆ ئەم مەبەستە
ماددەی کیمایی هەمە جۆر بەکاردەهێنن کە هەندێک کات هیچ سوودێکی نییە، تووۆی کەتان
بە هۆی هەبوونی بڕێکی باش لە پێکهاتەی ماددەی خۆراکی بە سوود هۆکارە بۆ درێژبوونەوەی
قژ بە شێوەیەکی سروشتی.
هەواڵێكی ماڵپەڕی "الوطن" بەکارهێنانی تۆوی کەتان لەگەڵ ڕۆنی گوێزی هیندیدا
وا دەکات تاڵەکانی مووی قژ بەهێز ببێت و درێژ ببێتەوە.
ڕۆنی گوێزی هیندی و
تووۆی کەتان بە دوو پێکهاتەی سروشتی بە سوود دادەندرێن و هەروەها بڕێکی باش لە مادەە
کانزیاییەکان و ڤیتامینەکانیان تێدایە.
دەکرێت ٣ کەوچک ڕۆنی
گوێزی هیندی لەگەڵ تووۆی کەتانی هاڕاو تێکەڵبکرێت و بدرێت لە بیخی سەر و تاڵەکانی
قژ بە گشتی و مەساجی پێبکرێت.
لە پاش مانەوەی بۆ ماوەی
٤٥ خولەک بە قژوە جوان بە ئاو و شامپۆ بشۆردرێت، ئەم کردارە دەکرێت هەفتەی ١ جار
دووبارە بکرێتەوە تاکو سوود بگەیەنێت بە قژ و بەشێوەیەکی سروشتی درێژی بکاتەوە.