سێ گیراوەی سروشتیی بۆ پتەوبوون و درێژبوونی نینۆکەکان

PM:01:40:01/07/2022

6140 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خانمان خاوەنی نینۆکی نەرمن کە زۆرجار لەکاتی ماڵ پاککردنەوە یان کاتێک بەر شتێکی ڕەق دەکەوێت دەشکێت، دەتوانرێت بە گیراوەی سروشتی نینۆک پتەو ڕەق بێت.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژە بە سێ گیراوەی سروشتیی دەکات بۆ پتەوبوون و درێژبوونی نینۆک، ئەوانیش:

خوێ:

بەهۆی بوونی مادەی کالیسیۆم لە پێکهاتەی خوێدا یارمەتیدەری باشە بۆ پتەوبوونی نینۆکەکان، دەتوانرێت نینۆک بۆماوەی ١٥ خولەک بخرێتە ئاو و خوێوە، هەروەها دەشتوانیت بڕێک ئاوی لیمۆ بۆ گیراوەکە زیاد بکرێت.

ئاوی تەماتە:

بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسان و پڕۆتین لە تەماتەدا یارمەتیدەرە لە پتەوبوونی نینۆک، دەست و پەنجە بخرێتە ناو ئاوی تەماتە بۆ ماوەی ١٥ خولەک هۆکارە بۆ جوانبوونی پێستی دەست و پتەوبوونی نینۆکەکان.

سرکەی سێو:

دەتوانرێت بڕێک سرکەی سێو بخرێتە ناو ئاوی گەرمەوە دەستی تێبخرێت، یان لەڕێگەی پارچەیەک لۆکەوە بدرێت لە نینۆکەکان دەبێتەهۆی پتەوبوونی نینۆک و جوانبوونی.