چۆن کۆتایی بە قژی چەور دەهێنیت؟

PM:05:01:30/06/2022

5012 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێك لە خانمان گرفتیان لەگەڵ چەوری قژیانداهەیە، بەردەوام دەیانەوێت بەشێوەیەكی ڕەونەقدار دەربكەوێت، بەڵام لە چەوریی بەردوام ڕزگاریانبێت.

لە بابەتێکدا كە لە ماڵپەڕی "الوطن" بڵاوکراوەتەوە ئاماژەبەوەكراوە كە زۆرێك لە خانمان دەیانەوێت قژیان بەردەوام ڕەونەقداربێت، بەڵام چەورنەبێت، هەربۆیە بە تێكەڵكردنی چەند پێكهاتەیەكی سادە چارەسەری ئەو گرفتە خراوەتەڕوو، بەم جۆرە:

ئاوی لیمۆی تازە

ئەڤۆگادۆ بە تەواوەی وردبكرێت و بهاڕێت

سركەی سێو

چۆنێتی ئامادەكردنی گیراوەكە:

-تێكەڵكردنی سەرجەم كەرەستەكان

-پێویستە تەواو قژتی پێ تەڕبكەیت و پێستی سەرتی پێ بشێلیت.

-بۆ ماوەی (٢٠) خولەك ئەو گیراوەیە بە قژتەوە بهێڵەرەوە.

-شتنی قژ بە ئاوێكی شلەتێن