رۆزیتا نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

PM:11:43:29/06/2022

1960 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ رۆزیتا دوای هەشت مانگ دابڕان، نویترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی "بەڵێن بوو" بڵاودەکاتەوە.

رۆزیتا لە هەژماری ئینستاگرامەکەی تیزەر و چەند وێیەکی ئەم بەرهەمەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریە خۆی کردووە، کە بەرهەمێکە بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی گۆرانیبێژ "ئاریاس چاڤان" لە یوتوب بڵاو دەکاتەوە.

خانمە گۆرانیبێژ لە ئینستاگرامەکەی خۆی ئاشکرایکردووە،"ئەمە دیاریێکی بچووکە لە لایەن منەوە سبەی شەو کاتژمێر 8 لە چەناڵی یوتوبی "Aryas_production@ بڵاو ئەبێتەوە.

هەروەها ئامەژەشی بەوەداوە، کە ئەم بەرهەمە ئیشێکی کۆنی حەمیدحامی کە خۆی تێکستی بۆ نووسیوە.

رۆزیتا یەکێکە لە هونەرمەندە تازەکان و ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری گۆرانیوتن کردووە، یەکەم کاریشی دوێتێک بووە لەگەڵ هونەرمەند ئاریاس جاڤان بەناوی "من نەخۆشم" بووە.

ر.ئ