شێوەی پێیەکانت چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێت؟

PM:10:49:29/06/2022

64756 جار خوێندراوەتەوە

هەرگیز رۆژێک لە رۆژان ئەو پرسیارەت لادروست بووە کە بۆچی شێوەی پێیەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ هۆکاری ژینگەیی و بۆماوەیی باو و باپیرانمان کە لەکۆنەوە ژیاون و هەریەکێک بەپێی شێوەی پێیەکانی دەگەڕێتەوە سەر نەتەوەیەک و خاوەنی جۆرە کەسایەتیەکە.

بەپێی ماڵپەڕی" العربییە" چوار جۆری پێیەکان هەن کە کەسایەتی مرۆڤ دەردەخەن، کە ئەمانەن:

پێی ڕۆمانی

هەمیشە پێی ڕۆمانی ناسراوە بەوەی پەنجەی یەکەم و دووەمی درێژیان یەکسانە، ئەگەر تۆش یەکێکی لە خاوەنی ئەم شێوازە پێیە، کەسێکی کۆمەڵایەتیت و بە ئاسانی کەسانی چواردەورت تێکەڵت دەبن و گفتوگۆت لەگەڵدا دەکەن، خانمانی پێی ڕۆمانی زۆر سەرکەشن و ئارەزووی کاری نوێ دەکەن گرنگی بە ڕۆتین نادەن، ئارەزووی گەڕان بە وڵاتاندا دەکەن و دەیانەوێت زانیاری لەسەر کەلتوری وڵاتان کۆبکەنەوە، کەسێکی سەرکەوتوون لەسەر ئاستی و توانا و بەهرەکانی خۆیاندا.

پێیە درێژەکان

هەمیشە خاوەنی ئەم پێیە درێژانە پەنجەکانیان بچوکن، خاوەنی ئەم شێوازە پێیانە زۆر جێی متمانەن و نهێنی کەسانی دیکە دەشارنەوە، هەندێک کات میزاجی ڕەفتار دەکەن.

پێی یۆنانی

ئەم شێوازە پەنجەی دووەمی پێیەکانیان درێژترە لە پەنجەی یەکەم، خاوەنی وزە و توانەیەکی باشن و زوو ڕێدەکەون و ئاسان چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکان دەکەن بەڕێگای دیبلۆماسی، زۆر کەم توڕە دەبن و پەستانی دەروونی ناخەنە سر مێشک و دەروونیان، زۆر باش زاڵدەبن بەسەر توڕەبوونیاندا.

پێی میسری

ئەگەر پەنجەی پێیەکانت یەکسانن ئەوا خاوەنی پێی میسریت، کەسێکی پارێزەریت و ئارەزووی کەلتور و خووە کۆمەڵایەتیەکان دەکەیت و پەیوەستیت پێیەوە، دووریت لە سەرکەشی و کاری مەترسیدار، پاکوخاوێنیت، زۆر باش دەتوانیت زاڵبیت بەسەر هەستەکانتدا و رێگە نادەیت دڵت بەسەر ژیری و ئەقڵدا زاڵ بێت.

ر.ئ