ماش یەکێکە لەو خواردنانەی کە سوودی زۆر بە جەستە
دەگەیەنێت ئەگەر بە ڕێگەی تەندروست ئامادەبکرێت.
کەرەستەکانی:
½ کیلۆیەک گۆشتی نەرمە
¼ کیلۆ ماش
دوو کوپ ئاوی گۆشتەکە
سەلکێک پیازی وردکراو
دوو کوپ ئاوی تەماتە
کەوچکێکی چێشت زەیت
خوێ بەپێی ئارەزوو
کەوچکێکی زەڵاتە ئاڵەتی ڕەش
دۆشاوی تەماتە
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا گۆشتەکە ورد دەکرێت و دەشۆرێتەوە و لە سەر
ئاگر دەکوڵێنرێت، ئاوەکەی جیادەکرێتەوە و دووبارە گۆشتەکە دەخرێتەوە سەر ئاگر بۆ ئەوەی
کەمێک بە ئاوەکەی خۆی سوربێتەوە.
ماشەکە دەشۆرێتەوە و دەخرێتە ناو مانجەڵێکەوە کە
بڕێک ئاوی تێدا بێت و زەرد دەکرێت دواتر ئەو ئاوەی دەمێنێتەوە دەڕێژرێت.
پیازەکە لەناو ڕۆنەکەدا و لە مەنجەڵێکدا سوردەکرێتەوە،
ئاوی تەماتە و خوێ و دۆشاوی تەماتە و ئاڵەتە ڕەشەکەی تێدەکرێت، دوای پێنج خولەک
ماشەکەی تێکەڵدەکرێت.
لە کۆتاییدا گۆشتەکە و ئاوەکەی تێکەڵبکرێت و سەری
مەنجەڵەکە داپۆشرێت و ئاگرەکەی کزبکرێت تا بە جوانی دەکوڵێت، دوای کوڵانی لەسەر
ئاگر دادەگیرێت و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.