کونافە یەکێکە لە
شیرینییە بە تامەکان و ئامادەکردنی ئاسانە، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی
ئامادەکردنەکەی دەکەین بە نۆتێلا.
کەرەستەکانی:
٥٠٠ گرام کونافە واتە
نیو کیلۆ کونافە
پەرداخێک نۆتێلا
نیو پەرداخ کەرەی
تواوە
کەمێک شیری گیراوە
شیلەی سارد
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا نۆتێلاکە بە
کەمێک شیری گیراوە خاو بکەرەوە، دواتر کونافەکە کەمێک شیبکرێتەوە و قاڵبی تایبەت
بە کونافەکە ناوەکەی بە کەرەکە چەور بکرێت.
بەشێکی کونافەکە
بکرێتە ناو قاڵبەکە و نۆتێلاکەی تێبکرێت، بەشەکەی تری کونافەکە بکرێت بەسەریدا و
کەرە تواوەکەی بکرێتە سەر.
بخرێتە فڕنەوە و دوای
ئەوەی هەردوو دیوەکەی برژا لە ناو فڕن دەربهێنرێت و شیلەی ساردی بکرێت بەسەردا.
ئ.ل