پسپۆڕێک: لەکاتی پشوودا بەمجۆرە گرنگی بە پێست بدە

PM:06:47:27/06/2022

4908 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی تەندروستیی تایبەت بە پێست رایگەیاندووە، وەرزی هاوین و کاتەکانی کارکردن رۆڵیان هەیە لە تێکچوونی پێست بەتایبەت ئەگەر کرێمی دژە خۆر بەکارنەهێنرێت، هەر بۆیە گرنگە لە کاتە پشووەکاندا جگە لە دووبارەکردنەوەی رۆتینەکانی رۆژانە، گرنگی زیاتر بە پێست بدرێت.

کینگا زیمانسکا پسپۆڕی جوانکاریی و پێست لە نەخۆشخانەی بۆدیسمارت لە دوبەری کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتە ڕوو کە بکرێت بە بنەما بۆ گرنگیدان بە پێست، ئەوانیش:

یەکەم: پێش ئەوەی روخسار تیشکی خۆری بەربکەوێت بۆن مەدە لە روخسارت، چونکە هەستیاریی و پەڵە لە روخسارتدا دروست دەبێت.

دووەم: ئاو زۆر بخۆرەوە بەو جۆرە پێست بە شێداریی دەمێنێتەوە.

سێیەم: پاکوخاوێنی روخسارت بپارێزە و ماکیاژکردن کەمبکەرەوە، بەو جۆرە لەم وەرزەدا کونیلەی پێست زیاد ناکات.

چوارەم: کرێمە دژە ئۆکسانەکان بەکاربهێنە وەک ڤیتامین سی و فلۆریتین، بەو جۆرە چرچی و نیشانەکانی پیریی ناهێڵێت.

پێنجەم: پێست بە ترشی هیالۆرۆنیک شێدار بکە بەو جۆرە حەوانەوە بە پێست دەبەخشێت.

شەشەم: کرێمی دژە خۆر لەیاد مەکە بەتایبەت ئەوانەی ئێس پی ئێفیان بەرزە.

ئ.ل