چۆنێتی ئامدەکردنی مریشک بەکه‌چه‌پ

PM:12:15:27/06/2022

2064 جار خوێندراوەتەوە

مریشک بە کەچەپ شێوازیکی ئامادەکردنی مریشکە و تامێکی خۆشی هەیە و ئاسان دروست دەکرێت.

پێوانەکان:

- چەند پارچە گوشتێکی مریشک پارچەی بکە بۆ ١٠ پارچە

- کوپێک ئاردی سوورکردنەوە یاخود ئاردی پێکھاتەی مریشک

- دوو ھێلکەی لێکدراو

- دە پارچە سیری ووردکراو

- دوو دانە بیبەری تیژ رەنگی سەوز بێت (ووردی بکە)

- دوو کوپ ئاو

- نیو کوپ ئاوی تەماتە (معجون تەماتە)

- کاتشاب

- دوو کەوچک ئه‌جینوموتو (جۆرە خوێیەکی تایبەتە)

- یەک کەوچک کاری

- ھەندێک بەھاراتی جۆراوجۆر

- یەک کەوچک ھاراوەی لیمۆی رەش

- ھەندێک خوێ

- دوو کەوچک زەنجەفیلی فرێش وورد بکرێت بۆ پارچەی بچووک

- یەک کەوچک بیبەری سوور

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

پارچە گۆشتەکان لە ناو قاپێکی پلاستیکی دادەندرێت، لەگەل ھێلکە و ئاردەکە و خوێ و کاری و بەھارات و لیمۆ و بیبەری سوور تێکەڵ دەکرێت و بۆماوەی ھەشت کاتژمێر لەناو سارد کەرەوە دادەندرێت

دواتر پارچە گۆشتەکان لەناو زەیتیکی زۆر سوور دەکرێتەوە تار ەنگی زەرد دەبێت، دواتر بیبەرەکە لەگەل سیرەکە سوور دەکرێتەوە، ئینجا ساسەکەی بۆ زیاد دەکرێت و ھەموویان سوور دەکرێنەوە

• پارچە گۆشتەکان دەخرێنە سەر سیرەکە و بیبەری سەوز و زەنجەفیل لەسەر ئاگر دادەندرێت بۆ ماوەی ١٥ خولەک.

ر.ئ