ئاشکرایە کە خانمان
گرنگییەکی زۆر دەدەن بە لایەنی جوانکاری، برژانگ یەکێکە لەو بەشانەی کە دەبێت گرنگییەکی
زۆری پێبدریت چونکە بەشێکی زۆری جوانی دەموچاو نیشاندەدات.
برژانگی درێژ وا لە
چاوەکان دەکات کە زیاتر سەرنجڕاکێش دەرکەوێت، و جوانییەکەت زیاتر دەردەخات، بەڵام
هەموو کەس ئەو بەختەی نییە کە برژانگێکی دریژی هەبێت، هەندێک برژانگیان کورت و
لاوازە، لەبەر چەند هۆکارێکی وەکو تەمەن، بۆماوەیی، بەکارهێنانی دەمان، لەگەڵ بوونی
کێشە لە هۆڕمۆنات، هەروەها لانەبردنی ماکیاژ لە شەواندا زیانی زۆر دەگەیەنێت بە
برژانگەکانت.
ماڵپەڕی"stylecraze" ئاماژەی بە چەند زەیتێکی
سروشتی داوە کە سوودێکی زۆریان هەیە بۆ پڕبوون و درێژبوونەوەی برژانگەکان.
- زەیتی گەرچەک: ئەم زەیتە
دەوڵەمەندە بە چەندین پرۆتین کە وا لە
برژانگەکانت دەکات درێژببنەوە، دەتوانیت بەکاریبهێنیت لە شەواندا.
- زەیتی زەیتوون: ئەم زەیتە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینE و K کە یارمەتیدەرە بۆ پڕبوونی
برژانگەکان و دژی هەڵوەرینیانە.
-جێڵی ئالۆڤێرا: ئالۆڤێرا
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینA، C، B12 و E کە یارمەتیدەرە بۆ
برژانگێکی تەندروست و بریقەدار.
-بەکارهێنای ڤازلین یەکێکی
دیکەیە لە ڕێگە سوودبەخشەکانی دریژکردنەوەی برژانگ.