دوای ماوەیەک دابڕان ژاڵە رەسوڵ بە پڕۆگرامێکی جیاواز دەردەکەوێتەوە

PM:09:10:25/06/2022

2916 جار خوێندراوەتەوە

ژاڵە رەسوڵ بە پرۆگرامی "ناو و ناوبانگ" دەست پێدەکاتەوە، کە پڕۆگرامێکی خێرخوازی مرۆڤدۆستانەیە، بە سێ هەفتە پێشکەش ئەکرێت.

ئالان عومەر پڕۆدیوسەری بەرنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، پرۆگرامی ئەمجارەی ژاڵە ناو و ناوبانگ دەبێت و بەم جۆرە بەردەوام دەبێت:

لە هەفتەی یەکەم دوو کەسایەتی دیار لە بوارە جیاوازەکان بانگهێشت دەکرێن، دواتر لە پڕۆگرامەکە بابەتێک و کەیسێکی مرۆڤدۆستی یان خێرخوازی پیشانی میوانەکان دەدرێت و داوا لە میوانەکان دەکرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا ناو و ناوبانگی خۆیان لە پیناو خزمەت بەو بابەت وکەیسە بەکاربهێنن.

هەر لە ناو پرۆگرامی یەکەم بینەر دەتوانێت لە ڕێی تەلەفونەوە بەشداری تیمی خۆبەخشی یەکێك لە میوانەکان بکات.

دوای دوو هەفتە میوانەکان دەگەڕێنەوە ناو ستۆدیۆ باس لە کار و چالاکیەکانیان دەکەن لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە.

ئامانج و پەیامی پڕۆگرامەکە ئەوەیە ، کە ناو ناوبانگ بە دروستی و بۆ کاری مرۆڤدۆستی بەکاربهنرێت.

May be an image of 1 person and text