سوودە تەندروستییەکانی کاکاو

PM:03:58:24/06/2022

1796 جار خوێندراوەتەوە

کاکاو دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ کە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی "الوطن" لە چەند خاڵێکدا باسی لە گرنگی خواردنی کاکاو کردووە، بەمشێوەیە:

- کاکاو دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنسیۆم و زینک و پۆتاسیۆم، هەروەها بڕێکی باش ماددەی ڕیشاڵی تێدایە.

- یارمەتی باشکردنی دەروون دەدات و مێشک ئارام دەکاتەوە.

- یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات.

- ماددەیەکی تێدایە کە لە میوە و سەوزەدا هەیە، ئەمەش یارمەتی پاراستنی تەندروستی دەدات.

- پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

- ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبن دەتوانن سوود لە خواردنەوەی کاکاو وەربگرن.

- ئەو بەکتریایانە لەناودەبات کە لە دەمدا هەن، ئەمەش تەندروستی ددانەکان دەپارێزێت.

- خانەکانی جەستە دەپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە.