لیمۆ جگە لە تامە خۆشەکەی کە بە خواردن و زەڵاتەی
دەبەخشێت، لە هەمان کاتدا ئەگەر لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکرێت کرداری هەرس باش دەکات و پێست
بە جوانی دەهێڵێتەوە.
روسیا تودەی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی،
گوشراوی لیمۆ کە تێکەڵ کرابێت لەگەڵ ئاو رۆژانە
کوپێک لەم گیراوەیە بخورێتەوە ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشێت:
یەکەم: بەهۆی دەوڵەمەندنی بە ڤیتامین سی، دڵەکزێی
گەدە ناهێڵێت و کرداری هەرس باش دەکات.
دووەم: مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە،
بەهۆی ئەو ترشەی تێیدایە کۆبوونەوەی کالسیۆم لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
سێیەم: بۆ تەندروستیی جەستە بە گشتی باشە و بەشێداریی
دەیهێڵێتەوە.
چوارەم: ڤیتامین سی و ترشی ئەسکۆربیکی تێدایە کە
یارمەتیدەرێکی باشن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێستی روخسار، پیربوونی پێشوەختە و
چرچری روخسرا ناهێڵن.
پێنجەم: یارمەتیدەری باشە بۆ دابەزینی کێشی جەستە،
چونکە هەستیی تێری بە گەدە دەبەخشێت.
ئ.ل