بەگوێرەی وتەی بەشێك لە زانایان خواردنی یەك مشت
گوێز لە ڕۆژێکدا ڕێگە لە گەشەی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەی هەناو دەگرێت.
ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە
بابەتێکدا بڵاویکردووتەوە، زانایان ئاماژەیان بەوەداوە کە کاریگەری ئەرێنی گوێز
پاش شەش هەفتەی بەردەوام لە خواردنی دەردەکەوێت.
هەموو ڕۆژێك خواردنی مشتێك گوێز بۆ ماوەی شەش هەفتە دەبێتە هۆی دابەزینی
بڕی ترشە چەورییە زەردەکان کە لە هەناودا دروستدەبن و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی
هەناو زیاتر دەکەن.
ئەو ترشانە لەلایەن بەکتریاکانی
هەناوەوە دروستدەکرێن و دەبنە هۆی لێكهەڵوەشانی خانەکانی کۆئەندامی هەرس، بۆیە
خواردنی مشتێك گوێز ڕۆژانە ژمارەی ئەم بەکتریایانە کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕیشاڵەکانی
ناو گوێز بە خواردنێکی باشی بەکتریای بەسوود دادەندرێت لە هەناودا و وادەکات زیاد
بکات بەمەش ژمارەی بەکتریا زیانبەخشەکان کەمدەبێتەوە، بەمەش تەندروستی دڵ و گەدە و
هەناو باشتر دەبێت.
هەروەها بەگوێرەی وتەی
پسپۆڕان، خواردنی ٣٠ گرام گوێز لە ڕۆژێکدا ڕێگە لە مردنی پێشوەخت دەگرێت بەهۆی نەخۆشییەکانی
دڵ و دەمارەکان بەڕاددەی %٥٥، هەروەها مەترسی مردن بەهۆی شێرپەنجەی هەناوەوە کەمدەبێتەوە
بە ڕاددەی %٤٥.