شەش ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە بیرکردنەوەی نەرێنی

PM:04:00:23/06/2022

6076 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لەکاتی خەوتن یان کاتە بەتاڵەکانی ڕۆژیدا تووشی حاڵەتی بیرکردنەوەی زۆر دەبێت و شتی نەرێنی سەبارەت بە ڕابردوو یان داهاتوو بە مێشکیدا دێت، بۆ ڕزگاربوون لەم بیرکردنەوانەش دەتوانرێت چەند ڕێگایەك بگیرێتە بەر.

ماڵپەڕی " الوطن" ئاماژەی بە شەش ڕێگا داوە کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوە و ڕزگاربوون لە بیرکردنەوەی خراپ و نەرێنی و ئاسوودەبوونی مێشك و لایەنی دەروونی:

١. ئەو کاتەی هەست دەکەیت بیرکردنەوەت دەستپێدەکات و نەرێنی دەبێت هەوڵبدە خۆت لەو بیرکردنەوەیە بهێنیتە دەرەوە.

٢. بیر لەو شتانە مەکەرەوە کە ئەگەری هەیە ڕووبدەن بەڵکو هەوڵبدە ئەرێنی بیت و لە ئێستادا بژیت.

٣. وەرزش بکە و گوێ لە موزیك بگرە، یان وێنە بکێشە و هەوڵبدە فێری شتێکی نوێ ببیت.

٤. بەردەوام چاوەڕوانی شتی نمونەیی مەبە بەڵکو هەوڵبدە توانای قبوڵکردنی کەمیشت هەبێت.

٥. ئەگەر تووشی ترس بوویت بەهۆی ئەو شتانەی لە ڕابردوودا ڕوویانداوە، هەموو ترسەکانت لەسەر پارچە کاغەزێك بنوسە و دواتر بیدڕێنە و فڕێی بدە، دڵنیابەرەوە کە هەموو هەلێك کە دێتە ڕێگات سەرەتایەکی نوێ و ڕاستەقینەیە.

٦. ڕێگە مەدە بیرکردنەوەت درێژە بکێشێت و هەوڵبدە خۆت سەرقاڵی کارێك بکەیت کە ئەو بیرکردنەوەیەت نەهێڵێت.