بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن،
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت
و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هەست دەکەیت کاتی ئەوەیە شوێنی پیشەکەت بگۆڕیت
و بێزاربوویت لە کاری ڕۆتینی بەردەوام، پێشنیاری کارت پێدەدرێت قبوڵی بکە، لایەنی
ئابوریت باشتر دەبێت.
گا 20/4 - 20/5
پێوست ناکات پەلە بکەیت بۆ پێشخستنی کارەکەت، ئەگەری
هەیە هەڵەیەک لە شوێنێک دروست بووبێت و زیان بەکارو ژیانی تایبەتیت بگەیەنێت،
باشترین کار کە بیکەیت ئەوەیە چاوەڕێی کاتێکی گونجاو بکەیت.
دووانە21/5 - 21/6
ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆشت لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پێدەگات،
دەبێتەهۆی باشبوونی پەیوەندییەکەت و هەنگاو بەرەو گۆڕانکاری نوێ دەنێیت تا ژیانی
تایبەتیت جێگیر بکەیت.
قرژاڵ22/6 - 22/7
دەست لە خەون و هیواکانت هەڵمەگرە، لەگەڵ هاتنی
کاتی گونجاو دەستبکە بە بەدیهێنانیان، تێبگە هیچ شتێک مەحاڵ نییە تەنها ماندووبوونی
دەوێت تا بەدەستی دەهێنیت.
شێر23/7 - 22/8
گفتوگۆیەکی کۆمەڵایەتی لەگەل خانەوادەکەت دەکەیت
بەمەبەستی گۆڕینی شێوازی ژیانت، پەلە مەکەو سەرەتا کەسێک بدۆزەرەوە کە بەباشی لێت
تێبگات.
فەریك 23/8 - 22/9
لەکارەکەتدا کێشەیەک بۆ دروست دەبێت، بەخێرای بڕیار
مەدە و بە ووریاییەوە چارەسەری بکە، هەوڵبدە سوود لە تواناکانی پێشترت وەربگریت.
تەرازوو23/9 - 22/10
ڕۆژێکی ئەرێنی دەبێت بۆت و کارەکانت وەک خۆیان
بەڕێوەدەچن و ئەمڕۆت بە هێمنی تێدەپەڕێنیت.
دووپشك23/ 10-21/11
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ڕوداوێک دەبیتەوە کە پێشبینیت
نەدەکرد ڕووبدات، بەسوود دەبێت بۆت، پشتگیری خێزانەکەت هۆکاری سەرکەوتنەکانتە.
كەوان 22/11 - 21/12
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە باری تەندروستیت تێک دەچێت،
باشترە زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بیت، ژەمەکانی خۆراک لەیاد مەکە هۆکارە بۆ
چالاکبوونی جەستە و زووتر چاکبوونەوەت.
گیسك 22/12 - 19/1
هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت ترست لە پەیوەندییەکەت
هەیە، بەهۆی گومانە خراپەکانتەوە ئەگەری هەیە خۆشەویستەکەت لەدەسبدەیت، باشترە ترس
و گومانەکانت کەمبکەیتەوە لە پێناو پتەوبوونی پەیوەندییەکەت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
چەند کەسێک دێنە نێو ژیانتەوە دەبنەهۆی گۆرانکاری
لە شێوازی ژیانت، بەڵام ئاگاداربە زیادەڕەوی مەکە لە چوونەدەرەوەکانت لەگەڵییان
ناکرێت بە زووی متمانە بە خەڵکی بکەیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
بەم شێوەی ئێستا بەردەوامبیت ئەگەری هەیە کارەکەت
لەدەستبدەیت، گوێ لە هاوبەشی ژیانت بگرە بۆ قازانجی تۆ قسە دەکات.