زۆرجار بە هۆی گرنگینەدان بە چاوەکان دەوروبەری
چاو ڕەش دەبێت یاخود دوچاری ئاوسان و خوران دەبێتەوە، ئەمەش بە هۆی زۆر بەکارهێنانی
ماکیاژ و لێنەکردنەوەی و پیسی کەشوهەواوە ڕوودەدات.
ماڵپەڕی"برایت ساید" چەند هەنگاوێکی خستووەتەڕوو بۆ پارێزگاریکردن
لە چاوەکان کە دیارترینیان ئەمانەن:
-بەکارهێنانی پەتاتە لەگەڵ خەیاردا یارمەتی
لابردنی ڕەشی دەوروبەری چاو دەدات، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ئەو دوو بەرهەمە تێکەڵ
بکرێن لە شێوەی شەربەتدا، دواتر بە لۆکە بدرێت لە چاوەکان و ماوەی ١٥ خولەک پێوەی
بمێنێتەوە.
-هەنگوین و زەیتی بادەم یارمەتی شێدارکردنەوەی
دەوروبەری چاو دەدات، ئەم تێکەڵەیە پێویستە شەو بدرێت لە چاو و تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە.
-بەکارهێنانی سپێنەی هێلکە یارمەتی
توندبوونەوەی دەوروبەری چاو دەدات و چرچی ناهێڵێت.
-تێکەڵکردنی تەماتە و زەردەچەوە یارمەتی
ڕوونکردنەوەی دەوروبەری چاو دەدات و ڕەشی ناهێڵێت، ئەم تێکەڵەیە پێویستە ١٥ خولەک
پێوەی بمێنێتەوە.
-چای سەوز دژە ئۆکسیدە و ئاوسانی دەوروبەری
چاو چارەسەر دەکات.
-بۆ لابردنی ماکیاژ خانمان دەتوانن زەیتی
منداڵ بەکاربهێنن کە هیچ ماددەیەکی کیمیایی تێدا نییە و زیان بە چاو ناگەیەنێت.