وادەی دەرچوونی زنجیرە نوێیەکەی "House of the Dragon" بڵاوکرایەوە

PM:11:13:22/06/2022

1016 جار خوێندراوەتەوە

House of the Dragon زنجیرە تەلەفیزۆنییەکە لە ٢١ی ئاب(مانگی هەشت) بڵاودەکرێتەوە.

لە پێگەی تایبەت بە زنجیرە تەلەفیزۆنییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وادەی دەرچوونی بڵاوکرایەوە کە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ و لەسەر تۆڕی HBO پەخشدەکرێت.

زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی درامای فانتازیا ئەمریکییە کە لە داهاتوودا بڵاودەبێتەوە و لەلایەن" جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتن" و "ڕایان جەی کۆندالەوە" بۆ HBO دروستکراوە، لەسەر بنەمای ڕۆمانی مارتن لە ساڵی ٢٠١٨ی Fire & Blood وەرگیراوە، زنجیرەکە دوو سەد ساڵ پێش ڕووداوەکانی فیلمی Game of Thrones ڕوودەدات، باس لە سەرەتای کۆتایی هاتنی فیلمی House Targaryen دەکات؛ ئەو ڕووداوانەی پێش شەڕی ناوخۆی "تارگارین " و ڕووماڵی دەکەن، کە بە "سەمای ئەژدیهاکان" ناسراوە.

ر.ئ