کچەکەی ئیلۆن مەسک داوا لە دادگا دەکات ناوی باوکی لە ناسنامەکەی بسڕنەوە

AM:11:36:22/06/2022

25596 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا کچەکەی ئیلۆن مەسکی ملیاردێر داوای لە دادگایەک کردووە لە لۆس ئەنجلوس تاکو ناسنامەکەی بگۆڕێت و ناوی باوکی لێبکەنەوە، چیتر پەیوەندیی بە باوکییەوە نەمێنێت.

سکای نیوزی ئیماراتی بڵاویکردووەتەوە، کچەکەی ئیلۆن مەسک کە رەگەز گۆراوە داوای لە دادگا کردووە ناسنامەکەی بگۆڕن و ناوی باوکی لێبکەنەوە، هەروەک وتوویەتی "من چیتر لەگەڵ باوکمدا ناژیم، یان نامەوێت بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیم لەگەڵ باوکمدا بمێنێت".

کچەکەی مەسک کە پێشتر ناوی خافیێر ئەیلکساندەر مەسک بووە و ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە ١٨ ساڵ، بەپێی یاسای کالیفۆڕنیا لە تەمەنی پێگەیشتنیدایە، هەر بۆیە داوای لە دادگا کردووە ناوی باوکی لە ناسنامەکەی بکرێتەوە و رەگەزی لە نێرەوە بگۆڕێت بە مێ.

بەپێی ئاژانسی رووەیتەرز، هیچ کێشەیەک لەنێوان مەسک و کچەکەی نەخراوەتە روو کە بۆچی ئەو داوایەی کردووە، مەسک ئەو کچەی لە هیگاستین ویڵسۆن بووە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لێی جیابووەتەوە، ئەویش پێش مانگێک وەک ملیاردێر بناسرێنرێت.

کچەکەی مەسک ئێستا لەگەڵ دایکیدا دەژی و دەیەوێت ناوی باوکی لێبکرێتەوە و لە جێگەی ناوی خانەوادەی دایکی دابنرێت، لە هەمان کاتدا رەگەزەکەی لە نێرەوە بۆ مێ بگۆڕدرێت.

ابنة إيلون ماسك تتبرأ منه وتغير اسمها - ليالينا

 ابنة إيلون ماسك تريد تغيير اسمها:

ئ.ل