چۆن چارەسەری قەبزی دەكرێت؟

PM:09:05:20/06/2022

5320 جار خوێندراوەتەوە

قەبزی یەكێكە لەو حاڵەتانەی كە مرۆڤ توشی نیگەرانی و بێزاری دەکات ئەگەر زوو زوو دووبارە ببێتەوە ئەوا دەبێت چارەسەر بکرێت.

ماڵپەڕی"العربیة"لە بابەتێكدا ئاماژەی بە حاڵەتی قەبزی كردووە كە هۆكاری دروستبوون و چۆنییەتی چارەسەركردنی خستۆتەڕوو، هەرچەندە دروستبوونی قەبزی حاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام دەتوانرێت بە چەند هەنگاوێكی سادە ڕێگری لێبكرێت.

یەکێك لە سادەترین رێگەکان بۆ چارەسەری قەبزی بریتییە لە خواردنی شۆربا و خواردنەوەی شلەمەنی زیاتر، هەروەها خواردنی میوە و سەوزە زۆر پێویستە چونكە سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ دەستكەوتنی ڕیشاڵەكان.

هەروەها پێوستە كەسی توشبوو بە قەبزی خۆی لە برسێتی درێژخایەن بەدووربگرێت و گەدەی بەتاڵ نەبێت، هەروەها ئەنجامدانی وەرزش زۆر پێویستە لەكاتی قەبزیدا، چونكە هاوكاری جوڵەی ڕیخۆڵەكان دەدات.

لەگەڵ ئەوانەشدا خواردنی هەڵوژەی وشك، یاخود خواردنەوەی كوپێك قاوە زۆر باشن بۆ ڕزگاربوون لە قەبزی.