زۆربەی کەس پارە کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی پێویستییەکانی رۆژانەیان دابین
بکەن و داهاتوویەکی باشیان هەبێت، بەڵام بەگوێرەی وتەی پسپۆڕانی بواری بورجەکان چوار بورج هەن ناتوانن دەوڵەمەند ببن و دەست
بەپارەوە بگرن وهەمووی خەرج دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤، چوار بورج هەن مەحاڵە دەوڵەمەند ببن، کە ئەمانەن:
بورجی کەوان:
کەوان هیچ زەحمەتییەک لە بەدەستهێنانی پارەدا نابینێت، بەهۆی بیرۆکەی
نوێ و داهێنەرانەیەوە، بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەک کە لەڕێگەیەوە پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت،
بەڵام سەرەڕای ئەوەش پارەکەی لە گەشتە جۆراوجۆرەکاندا خەرج دەکات کە جارجارە دەیکات
بۆیە ئەو هیچ پارەیەک بەشی ناکات.
بورجی نەهەنگ:
نەهەنگ بە کەسێکی میهرەبان دادەنرێت، بۆیە بە پەرۆشە بۆ یارمەتیدانی
دەوروبەری، هەروەها پارەکەی بەسەر هەژاران و دابەش دەکات، هەروەها هەمیشە پارە بە ڕێکخراوە
خێرخوازیەکان دەکات، بۆیە بە درێژایی ژیانی ناتوانێت پارە پاشەکەوت بکات.
بورجی شێر:
لەدایکبووی بورجی شیر دەبێت ئاگاداربێت لە خەرجکردنی پارە، بەڵام زۆربەی
کاتەکانی لە کڕینی دیاری بۆ هاوڕێکانیدا خەرج دەکات، دیارییەکان هیچی سادە و هەرزان
نین بەڵکو زۆر بەنرخ و گرانن.
بورجی سەتڵ:
بورجی سەتڵ ناتوانێت ناتوانێت خۆی بگرێت لە نەکڕینی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان،
هەمیشە هەوڵدەدات هەموو شتێکی نوێ لە جیهانی تەکنەلۆژیادا تاقیبکاتەوە، بۆیە پارە
پاشەکەوت دەکات بۆ کڕینی نوێترین مۆبایل یان کۆمپیوتەر، هەروەها ئامێرەکانی تری تەکنەلۆژیای
مۆدێرن، بۆیە پارە پاشەکەوت ناکات و دەوڵەمەند نابێت.
ر.ئ