پۆلیسی ئەمەریکی پیاوێکیان
دەستگیرکردووە کە بەسەر بینایەکی بەرزدا سەرکەوتووە، کە خۆی ناو ناوە
"سپایدەرمان"، ئەمەش وەک پشتگیرییەک کردوویەتی بۆ یاسایی لەباربردنی
منداڵ.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز عەرەبی،
پیاوەکە بەسەر بورجی "دیڤۆن" لە ولایەتی ئوکلاهۆما سەرکەوتووە و لەبەرئەمەش
کۆمەڵێکی زۆر خەڵک لەوشوێنە کۆببنەوە و تەماشای کردووە.
مایسۆن دی شامپسی تەمەن ٢٢ ساڵ بەبێ
بەکارهێنانی هیچ کەرەستەیەکی خۆپاراستن ٥٠ نهۆمی بڕیەوە و ئەو بینایە بە بەرزترین بینا دادەنرێت لە
ولایەتەکەدا، پاش ئەوە دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش، ئەو پیاوە
خۆی ناوناوە "سپایدەرمان"، چونکە لە ماوەی پێشوودا جارێکی تر
دەستگیرکراوە لەکاتی سەرکەوتن بەسەر بینایەک لە شاری سان فرانسیسکۆ، دوای دوو رۆژ
بەسەر بینای گۆڤاری نیویۆرک تایمزدا سەرکەوتووە.
بەپێی قسەی خۆی پیاوەکە وتوویەتی، کە
ئەم کارەی کە دەیکات دژی هەڵمەتی لەبارچوونە و دەیەوێت هەموو ئەو پزیشکانەی ئەو
کارە دەکەن بکرێنە ناو بەندینخانە، ئەویش بە کۆکردنەوەی نزیکی ملیۆنێک دۆلارە بۆ
پشگیریکردنی ژنانی جیهان و ئەو هەڵمەتە چاکسازییە.
ر.ئ