نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکانی ڕۆژ و
گرنگی تایبەتی هەیە بۆ جەستە، لە کۆمەڵێک نەخۆشی دوریدەخاتەوە و تەواوی ڕۆژەکەش هەست
بە چالاکی و وزە دەکەیت.
ماڵپەڕیhealthline لە بابەتێکدا ئاماژەی بەزیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی کردووە کە بیرتین
لە:
یەکەم:دەبێتە ھۆی کەم خۆراکی و کەم خوێنی، بەتایبەتی
ئەو نەخۆشیانەی لەئەنجامی کەمی پێکھاتەی ترشی فۆلیک و خوێن و کانزا بڵاودەبێتەوە بەرھەمی
چالاکیەکانی جەستە کەم دەکاتەوە.
دووەم: دەبێتە ھۆی نەخۆشی شەکرە و بەرزبونەوەی
پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوری دڵ و جەستە.
سێیەم: دەبێتە ھۆی پوکانەوەی مۆخ، چونکە بڕی پێویست
خۆراک ناگات بە شانە و خانەکان ئەمەش ھۆکارە بۆ کەمبونەوەی توانای ئەو کەسە بۆ ئەنجامدانی
کارەکانی.
چوارەم: بەھۆی زیادبوونی رێژەی شەکر و پەکخستنی
مژینی پڕۆتین و ماددەی خۆراکی بۆ گەشەی مێشک لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی رەقبونی دەمارەکانی
مێشک و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشکی لێدەکەوێتەوە.
پێنجەم: هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە بەهۆی
ئەوەی ئارەزووی خواردنی لە ژەمەکانی تردا زیاددەکات.
شەشەم: گرفتەکانی پێست زیاد دەکات و نیشانەکانی
پیری خێراتر دەردەکەون.
ئ.ل