بە پێکهاتەیەکی سروشتیی خاڵە رەشەکانی سەر لوت مەهێڵە

PM:05:04:14/06/2022

31920 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە گرفتە باوەکانی ئەو کەسانەی پێستیان چەورە دروستبوونی خاڵی رەشە لەسەر لوت کە پێی دەڵێن "زیوان"، دیمەنێکی ناشرین بە روخسار دەبەخشێت، بۆ نەمانی زۆر کەس گیراوەی جیاواز بەکاردەهێنن.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی لە بابەتێکی تایبەت بە جوانکاریدا ئەم گیراوەیەی خستووەتە ڕوو بۆ نەمانی زیوانی سەر لوت.

کەرەستەکانی:

کەوچکێک خوێی دەریا "خوێی زبر"

نیو کەوچک ئاوی لیمۆ

کەوچکێک ئاو

هەموو کەرەستەکان لە دەفرێکی بچوکدا تێکەڵ بکە و بە شێوەی بازنەیی بیدە لەسەر لوت، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ خولەک مەساجی پێبکە، بۆ ١٥ خولەک وازیلێبهێنە، دواتر بە ئاوی ئاسایی بیشۆ و ئاوی گوڵاوی لێبدە، بۆ ئەوەی کونیلەکانی لوت دابخرێن.

ئ.ل