گرنگترین سوودەکانی سرکەی سێو

PM:07:38:12/08/2021

6372 جار خوێندراوەتەوە

سرکەی سێو کە لە ئاوی سێو دروست دەکرێت بە چارەسەر دادەندرێت بۆ چەندین کێشەی تەندروستیی کە کەسانێکی زۆر رۆژانە پێوەی دەناڵێنن.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی سرکەی سێو کردووە کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن، بەم جۆرە:

١. کێش دادەبەزێنێت و کالۆرییەکان کەمدەکاتەوە.

٢. یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.

٣. یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی ئەنسۆلین لە جەستەدا

٤. رۆڵی هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان لە جەستەدا.

٥. یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە کڕێشی قژ.